دەوڵەتمەدار بەڕێز نەبیهـ بری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان.
سڵاوی خواتان لێ بێت
تەواو ئومێدەوارم کە لوبنانی دەستەخوشکمان سەقامگیریی و گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت، و پەیوەندییەکانی عیڕاق و لوبنان گەشە بکات لەپێناو چاکەی هەردوو گەلی دەستەخوشکدا.
وڵات و ناوچەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە سەروەریی و ڕۆحییەتی سازانی نیشتیمانی و سۆلیدارێتی هەرێمی هەیە، لەپێناو بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلەکانمان، لە نێو ئەم پەرەسەندنە بێهاوتایەی قەیرانە جیهانییەکاندا.
بەرپاکردنی ژیریی و چارەسەرە نێوەندگیرەکان و پێشخستنی بەرژەوەندیی گشتییەکان، هاوکاریی دەوڵەتەکانمان دەکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە نێوخۆییەکانی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکان.