ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یانەی سەیید لە بەغدا ئاهەنگی واژۆکردنی کتێبەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوو بەناوی "سەرکەوتنی مەحاڵ: چۆن داعش لە عیڕاقدا بەزێندرا" بە زمانی عەرەبی کە پاش چەند ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزیی لە لەندەن دێت.
و سەرەتای ئاهەنگەکە کە ئامادەبوونێکی سیاسی و ئەکادیمی و سەربازی بەرچاوی هەبوو بە خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورعانی پیرۆز و سوورەتی فاتیحە لەسەر ڕۆحی شەهیدانی عیڕاق و گوێگرتن بۆ سروودی نیشتیمانی دەستیپێکرد، پاشان چەند کورتە خوێندنەوەیەکی کتێبەکە خرایەڕوو، و دەستپێک لەلایەن دکتۆر عەباس دلێمی لە سەندیکای ئەکادیمیستە عیڕاقییەکانەوە چەند وتەیەک خوێندرایەوە لە وتەکەیدا تیشکی خستەسەر ئیدارەدانی دەوڵەت لە کاتی قەیرانەکاندا و شێوازی حوکمڕانی ژیر کە لەلایەن دکتۆر عەبادییەوە پەیڕەو کرابوو.
پاشان ڕاوێژکاری دارایی د. مزهر مەحەمەد ساڵح وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستەسەر بەڕێوەبردنی ئابووریی لە ماوەی جەنگی دژ بە داعشدا.
و لە وتارەکەیدا، دکتۆر عەبادی نووسەری کتێبەکە باسی لەو ئاڵنگارییە مەحاڵانە کرد لە کابینەکەیدا و چۆنێتی سەرکردایەتیکرنی بۆ هێزە چەکدارەکان و دۆخی جەنگ و لایەنە ئابوورییەکە و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و ئەو بارگرانییانەی کە تا ئێستا لێکەوتەکانیان دیارن.
پاشان، بەڕێز خالد عوبێدی وەزیری پێشووی بەرگری بۆچوونی خۆی دەربڕی سەبارەت بە جەنگی دژ بە داعش و ڕابەراییەتی حەکیمانەی دکتۆر عەبادی بۆ هێزە چەکدارەکان، و نموونەی پراکتیکی بۆ ئەمەش هێنایەوە کە ئاستی وردبینی عەبادی لە بەدواداچوونی بۆ وردەکارییەکان و وریابوونی بۆ هەڵبژاردنی باشترین بژاردەکان.
پاشان بەڕێز سەعەد عەلاق سەرۆکی زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان باسی لە قۆناغی بەڕێوەبردنی جەنگ و بەدەستهێنانی سەرکەوتن کرد هەروەها کۆنترۆڵکردنی قەیرانە داراییەکە و نەهێشتنی تایفەگەریی.
و بەڕێز عەبدولجەلیل ربەیعی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی پێشووتری بەغدا باسی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی و هەوڵە جەنگییەکان کرد لە جەنگی دژ بە داعشدا و چۆن عەبادی دەستی گرتبوو بەو هاوسەنگییەوە لەسەر ئاستی هەوڵە ئەمنییەکان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا.
و ئاهەنگەکە بە واژۆکردنی دکتۆر عەبادی بۆ کۆپی کتێبەکانی بۆ ئامادەبوون کۆتایی پێ هات.