دکتۆر حەیدەر عەبادی ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم ئەلئەنساری بوو
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم ئەلئەنساری بوو

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ هەینی، ئامادەی پرسەی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر بوو، حاجی موجاهید عەبدولکەریم ئەلئەنساریی، خودای مەزن لێی خۆش بێت.

بەڕێزیان پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ برایان لە ڕێکخراوی بەدر و بنەماڵە و هاوەڵ دۆستانی کچکردوو دووپاتکردەوە، و داواکار بوو لە خودای مەزن سەبوورییان بدات و لە کۆچکردوویش خۆش بێت