دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی سیاسی لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی سیاسی لەگەڵدا دەکات

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا بەڕێز مارک پرایسۆن.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی سێکتەرەکاندا، و هەروەها دۆخی ناوچەکە و قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکە و لێکەوتەکانی، بێجگە لە پێشهاتە نوێکانی جوڵانەوە سیاسییەکە لە عیڕاق بۆ پێکهێنانی حکومەت.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی عیڕاق پاش سەرکەوتنی بەسەر داعشدا پێویستی بە سەرکەوتنێکی تر کە ئەمەیان دەبێت لە بواری نۆژەنکردنەوە و بنیاتنان و سەقامگیریدا بێت بۆیە پێویسته فراکسیۆنە سیاسییەکان لە دیالۆگەکانیان بەردەوام بن بۆ گەیشتن بەو چارەسەرانەی کە کۆتایی بەم دۆخی داخرانە سیاسییەی وڵاتەکە دێنێت، و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت.