دکتۆر حەیدەر عەبادی بەدواداچوون دەکات لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ کەمی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل/بەنزین لە پارێزگای نەینەوا و وەزارەتی ناوبراویش جەختیکردەوە لەوەی کە بە قاچاخبردنی سووتەمەنی و بەنزینی تەرخان کراوی ماشێنەکان بوونی هەیە.
و کەمی بەنزین گەیشتە ئاستێک کە هاوڵاتیان ناچارن کاتژمێری دوور و درێژ بەسەر بەرن و لە شەقامەکاندا بمێننەوە بۆ وەدەستخستنی بەنزین.
و دکتۆر عەبادی داواکار بوو لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە کاربکەن بۆ وەستاندنی قاچاخچێتییەکە و نەهێشتنی قەیرانە بێ پاساوەکە و پاراستنی خەڵک لەم گرفتە کە پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەیانەوە.