دکتۆر عەبادی پێشوازی لە عەلاوی دەکات و تاوتوێی چارەسەرکردنی داخرانە سیاسییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە عەلاوی دەکات و تاوتوێی چارەسەرکردنی داخرانە سیاسییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵدا دەکات

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ لە  دکتۆر حەیدەر عەبادی دوێنێ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە  سەرکردەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی دکتۆر حەیدەر عەلاوی و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی وڵاتەکە کرا، و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، و گرنگی دەرچوون لەو داخرانە سیاسییەی کە عیڕاق تێیکەوتووە.

و جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو نزیکردنەوەی تێڕوانینەکان بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنانەی خزمەت بە وڵاتەکە و گەلەکەی دەگەیەنن، و ستراتیژێک بوونیاد دەنێت بۆ چاکسازیکردنی هەموو سێکتەرەکانی بۆ تێپەڕاندنی دۆخە داهاتووەکە.