"هاوپەیمانیی نەسڕ" پەسەندکردنی خۆی بۆ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۱ ز رادەگەیەنێت.
و جەختیشدەکاتەوە لەوەی بنەمای پرۆسەی هەڵبژاردن و پرۆسە سیاسییەکە ئەوەیە کە لەسەر سیاقی دەستووریی و یاسایی بونیادە، بۆیە سەرەڕای هەڵوێستەکانمان لەسەر زۆرێک لەو رێوشوێنانەی کە هاوشانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و کارکردنی کۆمسیۆن بوو، بەڵام ئێمە جەختدەکەینەوە لەوەی پابەندیمان بە سیاقە یاسایی و دەستوورییەکانی دەوڵەتەوە ملکەچمان دەکات بە قبووڵکردنی ئەو سیاقانە، سەرەڕای ئەو زوڵمە گەورەیەی لە "نەسڕ" کرا چی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و چی لەوەی پێشووتریشی.
هەڵوێستەکانی "نەسڕ" هەمیشە لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی هاوڵاتیدایە هەروەها لەگەڵ بە بنچینەیی کردنی مومارەساتەکانی و سەروەریی دامودەزگا و یەکپارچەیی و سەرفرازی گەلەکەی ئەم دەوڵەتەدایە.
داواکارین لە هەموو هێزە سیاسییەکان یەکڕیزبن و بەرژەوەندییە گشتییەکان بەرزڕابگیرێت، و رێککەوتن لەسەر هاوکێشەیەکی حکومڕانی سەرکەوتوو و بەهێز و ژیر بکرێت کە لە توانایدابێت ئەرکەکانی خۆی بەجێبهێنت لەپێناو فریاکەوتنی دەوڵەتدا.