نەسڕ: داواکاری عیڕاقییەکان یەک شتە و پوختدەبێتەوە لە حوکمڕانییەکی دادپەروەرانەدا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: داواکاری عیڕاقییەکان یەک شتە و پوختدەبێتەوە لە حوکمڕانییەکی دادپەروەرانەدا

سەعەد لامی ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی ئازار و هیوای عیڕاقییەکان یەک شتە، و ئەوان دەوڵەتیان فرامۆش نەکردووە لەڕووی وەفاداربوون بۆی و بەرگریی کردن لێی، و ئەوان هیچیان ناوێت بێجگە لە مافە رەواکانی خۆیان.

و ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە داواکاری سەرەکی جەماوەرە عیڕاقییەکە حوکمڕانییەکی دادپەروەرانەیە کە لە توانایدابێت بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بە باشی و پاکی بەجێبهێنت.

 

و لامی وتی: "ئێمە لەگەڵ داواکارییە ڕەوا و هێمنەکانی لاوانی سلێمانیداین، و لەگەڵ هەموو داواکارییەکانی گەلەکەمانداین لە بەدەستهێنانی هیواکانی خۆی لەڕێگەی فەراهەمکردنی ژیانێکی ئازاد و شایستە دوور لە سەرکوتکاریی و توندوتیژیی و ئاشووب، بونیادنانی دەوڵەت و بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەل ئەرکێکی سۆلیدارانەیە".