دکتۆر حەیدەر عەبادی و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح بەڕێز هادی عامری، دوێنێ دووشەممە، پێشوازییان کرد لە دکتۆر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە کرا، و لێکەوتەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و گرفتە یاساییەکان لەبارەیانەوە، هەروەها ئەو تانانەی کە پێشکەشکراون و گرتنەبەری رێکارە دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنیان، و گرنگی ئەوەی ناکۆکییەکان کاریگەرییان نەبێت بەسەر رۆڵەکانی گەلەکەمانەوە.