دکتۆر حەیدەر عەبادی لەنووسینگەکەی خۆیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیکرد لە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
لە دیدارەکەدا راوبۆچوون ئاڵوگۆڕ پێکرا دەربارەی کۆی ئەو دۆخەی وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی و ئەو تانانەی لێیدران، ئەمانە وبێجگە لەو ئاڵنگارییانەی وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
هەروەها جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی بۆچوونەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بۆ دەرچوون لەو گرفتە جۆراوجۆرانەی کە رووبەڕووی پرۆسە سیاسییەکە و وڵاتەکە بوونەتەوە، لەپێناوی ئەوەی لێکەوتەی ئەرێنی نەبێت بەسەر رۆڵەکانی گەلەکەمان، هەروەها بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتۆتەوە.