هاوپەیمانیی نەسڕ: پێنەدانی روونکردنەوەی پەسەند متمانەی هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسییەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: پێنەدانی روونکردنەوەی پەسەند متمانەی هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسییەوە

ئەحمەد ئەڵوەندی "ئەندامی هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی بردنەوە و دۆڕاندن لە هەڵبژاردندا بابەتێکی ئاساییە، بەمەرجێک هەڵبژاردنەکە دادپەروەر و پاک و خاوەن متمانە بێت. و ئاماژەشی کرد بەوەی کە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەم ئەم هەموو شپرزەییەی درووستکرد بەهۆی دەرکەوتنی گرفتگەلێک کە تا ئێستا چارەسەر نەکراون، و پێنەدانی روونکردنەوەی پەسەند ئەمەش وا دەکات کە متمانە بە هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتەکانی بکەوێتە ژێر مەترسییەوە.

و ئەڵوەندی وتیشی: "کۆمسیۆن چۆن ئەوە رووندەکاتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە وێستگەکانی دەنگدان کە رێژەیان لەسرووی ۱۰٪ کاتژمێر شەشی ئێوارە بەشێوەیەکی خۆڕسک دانەخران، و هەندێکیان دانەخران تا دوای چەندین رۆژ؟ و چۆن روونکردنەوە دەدات لەبارەی رێژەی دەنگی سووتاو کە گەیشتە زیاد لە ۹۰۰ هەزار دەنگ، لەکاتێکدا و پاش کردنەوەی سندوقەکان هەندێکیان دەنگی درووست و تەواوبوون؟ چۆن وەستانی ئامێرەکان و بێبەشبوونی زۆرێک لە دەنگدان رووندەکاتەوە، ئەی سەبارەت بە نەناردنی دەرەنجامەکان لەرێگەی سیستەمە گوێزەرەوەکەوە و ناچاربوونی کۆمسیۆن بۆ گواستنەوەی سندووقەکان بۆ بەغدا؟.

و "ئەندامەکەی هاوپەیمانیی نەسڕ" ئاماژەیدا کرد بەوەی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت یاداشتێکی فەرمی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە کۆمەڵێک پرسیاری لە خۆگرتووە و پێویستییان بە روونکردنەوەی هونەریی و پیشەیی دوور لە سیاسەت هەیە، بەمەبەستی گەیشتن بە تێگەیشتن و قەناعەتێک بە دەرهاویشتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، و جەختیشیکردەوە لەوەی بەسیاسی کردنی ئەم دۆسیەیه گۆمانەکان بەهێزتر دەکات.