هاوپەیمانیی نەسڕ: ئاسایش دۆسیەی لە پێشینەیە و دەبێت هەمووان هاوئاهەنگ بن لەپێناو بەزاندنی تیرۆر
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: ئاسایش دۆسیەی لە پێشینەیە و دەبێت هەمووان هاوئاهەنگ بن لەپێناو بەزاندنی تیرۆر

"هاوپەیمانیی نەسڕ" سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە بۆ سەر شارۆچکەی میقدادییە ئەنجامدرا و بوو بەهۆی شەهید و برینداربوونی دەیەها خەڵکی سڤیل، و هاوپەیمانییەکە رەحمەت دەخوازێت بۆ شەهیدان، و داواکاری سۆڵیدارێتی حکومیی و جەماوەرییە لەگەڵیان لەسەر هەموو ئاستێکدا.

تیرۆری داعشی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا چالاکە، و ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە و هۆشداریمان لەبارەیەوە دا، و داواکار بووین دۆسیەی ئاسایش ببێت بە کاری لەپێشینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، لەپێناو پاراستنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی پاش لەناوبردنی داعش بەدەستهات.

دووبارە جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی کردنی دۆسیەی ئەمنیی بە پێشەنگی کارەکانی حکومەت، و وەگەڕخستنی هەموو هەوڵەکان لەپێناویدا، و سۆڵیداربوونی گەل و دامودەزگاکان و هێزە سیاسییەکان پێکەوە بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەی تیرۆر، و رێگەنەدان بە دووبارەبنەوەی دۆخی ۲۰۱٤ بەهیچ شێوەیەک لە شێوەکان.