هاوپەیمانیی نەسڕ: داواکراو ئەوەیە کە ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکان لە فەزای تایفەگەرییەوە بەرەو فەزای نیشتیمانیی دەربکرێت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: داواکراو ئەوەیە کە ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکان لە فەزای تایفەگەرییەوە بەرەو فەزای نیشتیمانیی دەربکرێت

بۆ رای گشتی رونیدەکەینەوە، ئامانجی کۆبوونەوەی نیشتیمانی ئەمڕۆ، بریتییە لە دەرکردنی ناڕەزایەتییەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە پانتایی تایفەگەرییەوە بەرەو فەزای نیشتیمانیی، بەئامانجی پێدانی دیدگا و چارەسەر بەمەبەستی فریاکەوتنی قەیرانە هەنوکەییەکە، و بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامبوونی پرۆسە دیموکراسییەکە لە چوارچێوەیەکدا کە بتوانێت سەلامەتی سیستەمەکە و نۆێنەرایەتیکردنی گەل دەستەبەر بکات.

و جەختیشدەکەینەوە لەوەی ئامانج لە چوارچێوە هەماهەنگییەکە و کۆبوونەوەی نیشتیمانییەکە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سیاسی یان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن یان بۆ دوورخستنەوەی هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە، بەڵکو ئامانج لێی دۆزینەوەی دیالۆگێکی نیشتیمانییە لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەکانی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە.