لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، دکتۆر حەیدەر عەبادی فەرمانی دەرکرد بۆ هێزە عیڕاقییەکان کە داخڵی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بن بەمەبەستی سەپاندنی یاسا تێیاندا بەبێ رشتنی یەک تنۆک خوێن، پاش ئەوەی ببوو بە سەفەقەیەکی سیاسییە و گەندەڵکاران بازرگانیان پێوە دەکرد، تێیدا دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکەدا گیرابوو و چەندین ساڵ بوو هەڵسوکەوتیان پێوە دەکرا.

دکتۆر عەبادی هەستا بە دەستنیشانکردنی پارێزگایەکی نوێ بۆ شارەکە پاش هەڵهاتنی پارێزگاکەی پێشووتری.

دکتۆر عەبادی بەمەوەیشەوە نەوەستا بەڵکو زنجیرەیەک بڕیاری تری گرتەبەر، لەوانەش کەمکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجە بەڕێژی ۱۲٪ و هاوتای پارێزگا عیڕاقییەکانی تری کردن لەسەر بنەمای رێژەی دانشتووان، هەروەها دکتۆر عەبادی قەدەغەی فڕینی راگەیاند لە و بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر، بەمەبەستی چۆکدادانی هەرێمی و تەسلیمکردنی دەسەڵاتەکەی بە حکومەتی فیدڕاڵ بەهەمان شێوە تەسلیمکردنی هەموو دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بەپێی دەستووری عیڕاقی.

هەروەها دکتۆر عەبادی هەستا بە ناردنی لیژەنەی جیاواز لە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و دەستەی دەستپاکی بەمەبەستی پێداچوونەوە بە فەرمانبەرانی هەرێم و پێدانی مووچەکانیان، بەمەش هەزارەها فەرمانبەری وەهمیی ئاشکرا کران و ئەوەش یەکەم جار بوو کە لیژنەی حکومەتی فیدڕاڵ پاش ساڵی ۱۹۹۱ توانی دەستێوەردان بکات بەمەبەستی پێداچوونەوە، و بەفیعلیش مووچەی راستەقینە و درووست درا بە هاوڵاتیانمان لە هەرێم.