جەختدەکەینەوە لەوەی ئاشتیی و یەکڕیزیی نیشتیمانیی و سەلامەتی و باشی ئەو سیستەمە سیاسییەی کە نوێنەرایەتی گەل دەکات، لە بەردنەوە یاخود دۆڕاندنی هەڵبژاردن گرنگتر. بۆیە ئەو ریزبوونە سیاسییانەی کە یەکڕیزیی گەل و سەلامەتی دۆخی گشتی دەخاتە ژێر مەترسییەوە، جێی رەتکردنەوەن، ئێمە کار دەکەین لەگەڵ هەموواندا لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکە، و پێمان وایە کە دەوڵەت جێگهی هەمووانی تێدا دەبێتەوە، و پرسی بونیادنان و داڕوخانی دەوڵەت بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە.
و هەڵوێستی ئێمە لەمەڕ هەڵبژاردنەکان ئێستا و پێشووتر روون و ئاشکرا بوو، و دوورە لە بەرژەوەندیی تایبەت و لاینخواز و دوورە لە حیساباتی بەرەیی. ئێمە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندنەکانی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ ـەوە داواکاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک بووین لەپێناو دەستەبەرکردنی دادپەروەریی و دووبارە گێڕانەوەی متمانەی گەل بە سیستەمە سیاسییەکەی، و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ۱۰/۱۰ پیرۆز کرد، بەڵام هاوکات رەخنەمان گرت لە شپرزەیی رێکارەکانی کۆمسیۆن، بوو بەهۆی درووستبوونی ئاژاوەیەک کە وڵاتەکە لە ئێستادا پێویستی نەبوو، و هەڵکاشنی سیاسیی جێی داخی هێنایە کایەوە.
ئێمە پشتگیریی لە هەموو بانگەوازەکانی هێورکردنەوە و سۆڵیدارێتی دەکەین، و کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی زەمینەیەک کە بتوانێت هەموو لایەنەکان دڵنەوا بکاتەوە. و داواکارییەکانمان لە کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپات دەکەینەوە بەوەی ئەو گرفتانەی کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوتن و بوون بە هۆکاری شپرزەیی دۆخی گشتی، یەکلایی بکەنەوە.
بەدەستهێنانی متمانەی گەل بە سیستەمەی هەڵبژاردنەکەی گرنگترە، لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەیان بەو سیستەمە سیاسیەی کە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی لێ چاوەڕێ دەکرێت.