دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی

سەرکردەی سەرکرداییەتی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ هەینی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا، و پلانەکانی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات، ئەمانە و بێجگە لە گرنگی هاندانی دەنگدەران بەمەبەستی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا کە لە رێککەوتی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، چونکە بەشداریکردنێکی کاریگەر و چالاک کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ گۆڕانکاریی چاوەڕوانکراو، هەروەها تاوتوێی کاری حکومەت کرا لە ماوەی پێشوودا، و گرنگی بەجێهێنانی چاکسازیی چاوەڕوانکراو و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان.