راپەرێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چین: دکتۆر عەبادیئەو کەسە بوو کە لەساڵی ۲۰۱٥ـدا ڕێککەوتەنەکانی لەگەڵ چیندا واژۆ کرد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

راپەرێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چین: دکتۆر عەبادیئەو کەسە بوو کە لەساڵی ۲۰۱٥ـدا ڕێککەوتەنەکانی لەگەڵ چیندا واژۆ کرد

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت هاوکات سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە راپەڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چین بەڕێز چیان ڤانگینگ و شاندی یاوەری کرد.

و بەڕێز چیان باسی راستێتی دامەزراندنی بنەماکانی ئاسایش لە عیڕاقدا کرد کە ئەمە بەشێوەیەکی کرداریی لە کابینە حکومییەکەی دکتۆر عەبادیدا هاتەدی، هەروەها باسی لەوەش کرد کە رێککەوتنەکانی نێوان چین و عیڕاق(نەوت بەرامبەر بە بنیادنان) بەشێوەیەکی درووست بەڕێوەدەچێت سەرباری لێکەوتەکانی کۆرۆنا، بەڵام دیدارە گریمانەییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرنگی هەماهەنگی پتەوکرد.

بەڕێز چیان جەختیکردەوە لەسەر ئەو رۆڵەی گرنگەی کە دکتۆر عەبادی گێڕای لە دامەزراندنی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان عیڕاق و چیندا، و بەدیاریکراویش لەساڵی ۲۰۱٥ـدا ، و گوزارشتیشی کرد لە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو یارمەتییانەی کە عیڕاق پێشکەشی کرد بە وڵاتەکەی لەپێناو رووبەرووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، کە هاوکات خودی چین یارمەتی عیڕاقیدا لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

و دکتۆر عەبادی سوپاسی شاندی میوانی کرد و داوایکرد سڵاو بگەیەننە سەرۆکی چینی، و هیوایخواست کە رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات گرنگی زیاتریان پێبدرێت لەپێناو ئەوەی کە ببن بە هاوبەشییەکی راستەقینە، و جەختیکردەوە لەوەی کە پانتاییەکی گەورە هەیە بۆ هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و پەیوەندییەکانە.

و دکتۆر عەبادی گوزارشتی لە ئاواتەکانی خۆی کرد بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین لە بوارە تەکنەلۆژییەکاندا، چونکە چین گەورەترین وڵاتەکانی ئەو بوارەیە.

و دەربارەی هەڵبژاردنەکان، دکتۆر عەبادی ئاماژەی کرد بەوەی کە کێبڕکێی هەڵبژاردن قۆرخ نەکراوە بۆ فراکسیۆنێکی دیاریکراو، و وتیشی کە هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت رۆڵی کاریگەریی دەبێت لە هەموارکردنەوەی سیستەمە سیاسییە داهاتووەکەی عیڕاق پاش بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا.