دکتۆر حەیدەر عەبادی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری رافیدەیندا: دەنگی دەنگدەر بڕیار دەدات عیڕاق بەچی ئاڕاستەیەکدا دەڕوات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری رافیدەیندا: دەنگی دەنگدەر بڕیار دەدات عیڕاق بەچی ئاڕاستەیەکدا دەڕوات

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی  ئەمڕۆ دووشەممە، لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری رافیدەیندا، جەختیکردەوە لەوەی کە دەنگی دەنگدەر بڕیار دەدات عیڕاق بەچی ئاڕاستەیەکدا دەڕوات، بەپێی ئەنجامگیرییەکان هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچن و دەبێت هەمووان بەشداری بکەن تێیدا ئەگەر چی ئۆپۆسزیۆنیش بن، لەپێناو گۆڕینی تەرازوی هێز لە وڵاتەکەدا.

هەروەها عەبادی ئاماژەشی کرد بەوەی دەبێت پشت ببەستین بە هێز و تواناکانی خۆمان بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و کەمکردنەوەی درزی نێوان هاوڵاتیی و سیستەمە سیاسییەکە، و بنیادنان بکەین لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە پێشووتر بەدەستهاتوون و پاشەکشێ بکەین لە بابەتە نەرێنییەکان کە هۆکاری دواکەوتنمان بوون.

و دکتۆر عەبادی وتی: "پێکدادان لەگەڵ جەماوەرە ناڕازییەکەی ئوکتۆبەردا بابەتێکی مەترسیدارە و سەدان شەهیدی لێکەوتەوە. من لافی ئەوە لێنادەم کە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران لە کابینەکەی مندا تەواو درووست و پێرفێکت بوو، بەڵام ئاڕاستەی گشتی دەوڵەت لەگەڵ پاراستنیاندا بوو، و دەبێت گوێ بگرین بۆ رای بەرامبەر لەپێناو چاکردنەوەی رێچکەکە، و بەرژەوەندی هاوبەش لەسەر بنەمای پاڵپشتیکردنی سەروەریی پێرفێکترین چارەسەرە بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی عیڕاق بەبێ پشتبەستن بەوانەی تر".

و دەربارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش، عەبادی وتی:"بوونی داعش لەسەر زەوی کۆتایی پێهاتووە، بەڵام ئایدیا تیرۆریستییەکەی هێشتا ماوە"، وتیشی: "ئۆفەری ئەوەمان خرایەپێش کە هێزی بیانی بێنین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە، و چوینە جەنگێکی راستەقینەوە لەپێناو کۆتایی هێنان بە گەندەڵی سوپا لەکاتی جەنگی ئازادکردندا و توانیم پشتببەستم بە فەرماندەی راستەقینە بەمەبەستی  رووبەڕووبوونەوەی داعش و گۆڕینی هاوکێشەکە".

هەروەها دانیشتنەکە کە لەژێر ناونیشانی "روژهەڵاتی ناوڕاست: ململانێی بەردەوام و چارەسەری کاتیی"ـدا بەسترابوو، هۆشداریدانێکی دووبارەی عەبادی لەخۆ گرتبوو سەبارەت بەوەی ناوچەکە بەرەو ئاڵنگاریی مەترسیدار و ناسەقامگیریی دەڕوات.

و هەریەک لە ئەندامی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێز موجاهد ئەبولهێل وەکو سەرۆکی دیدارەکە، و سەرۆکی دیوانی پاشایەتی ئوردنی پێشوو د.جواد عەنانی، و بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆرسام ـی تورکی د.ئەحمەد ئویساڵ، و سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی ئێرانی-سەعودی د. مەحەمەد بن سەقر سلمی، و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران د. سەجاد پوور ئامادەی دیدارەکە بوون.