هاوپەیمانیی نەسڕ: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناوبردنی بژاردەی وەحشیگەرایی و ئاشووب و پارچەپارچەبوونە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناوبردنی بژاردەی وەحشیگەرایی و ئاشووب و پارچەپارچەبوونە

بەردەوامبوونی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش، کە  دوا کردەوەیان دوێنێ شەو بۆ سەر بارەگای لیوای ۱۲ـی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی تاڕمییە ئەنجامیاندا، و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی پۆلێک جەنگاوەری قارەمان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە و پێویستی بە خۆسازدانی نیشتیمانی هەیە بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆری داعشی.

و "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیی سۆڵیدارانەیە لەنێوان دەزگا ئەمنییەکان و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، چونکە پێشەنگی هەموو جەنگەکانە و سازشکردن و پاڵدانەوە و قۆستنەوە و تێکەڵکردنی کاغزەکان تێیدا قابیلی قبوڵکردن نییە.

و "نەسڕ" دووپاتیدەکاتەوە کە تیرۆر پڕۆژەیەکی وێرانکەرە و کەس لێی دەرباز نابێت، و رووبەڕووبوونەوەی واتا لەناوبردنی بژاردەی وەحشیگەرایی و ئاشووب و پارچەپارچەبوونە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەرکێکی عیڕاقیە و پێویست دەکات لە هەموومان قارەمانانە و بە ئیرادە و سۆڵیدارێتی بەجێیبهێنین.