نەسڕ: بۆردومانەکانی تورکیا بۆ خاکی عیڕاق بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: بۆردومانەکانی تورکیا بۆ خاکی عیڕاق بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت

عەلی سەنید ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی "نەسڕ" بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر قەزای شەنگال و بەردەوامیی پێشێلکردنی سەروەریی عیڕاق لەلایەن تورکیاوە سەرکۆنە دەکات. هەروەها وتیشی ئەمڕۆ یان سبەی تورکیا باجی ئەم پێشلکارییانەی دەداتەوە، و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە عیڕاق بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

لەلایەکی ترەوە، سەنید جەختیکردەوە کە "نەسڕ" بوونی عیڕاق بە گۆڕەپانێک بۆ تەسفیە حیساب لەنێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی تورکیی رەتدەکاتەوە، و داواکارە لە حکومەتی عیڕاقی بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێبێنێت بەمەبەستی پاراستنی حورمەتی وڵاتەکە.