نەسڕ: زمانی گشتاندن لەلایەن بەڕێز کازمییەوە رەتدەکینەوە، و پێمانوایە کە پێشێلکارییە بەرامبەر بە مێژووی وڵاتەکە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: زمانی گشتاندن لەلایەن بەڕێز کازمییەوە رەتدەکینەوە، و پێمانوایە کە پێشێلکارییە بەرامبەر بە مێژووی وڵاتەکە

حەمزە حەردان ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی: "نەسڕ" زمانی گشتاندن و حوکمدانی رەها و موتڵەق لەلایەن کازمییەوە رەتدەکاتەوە لە وەسفکردنیدا بۆ کابینە حکومییەکانی پێشووتری، وپێیوایە پێشێلکارییە بەرامبەر بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی سەبجێکتیڤ، و بەرپاکردنی عەدەمیەتی سیاسییە.

و حەردان ئەو پرسیارەی خستەڕوو: بەپێی چی پێوەرێک ئەو وتەیەی پەسەند دەکرێت کاتێک کە بەڕێز کازمیی دەڵێت: "حکومەتەکانی پێشوو گەلیان سڕکرد و خۆیاندزیوەتەوە لە بەرپرسیارێتی"!؟

ئەمەش یەکەم جار نییە کە یەک تەرازوو بەکار دێنێت بۆ کێشانی قورساییەکانی ئەدا و دەستکەوت، هەمیشە بەڕێز کازمیی جەختیکردۆتەوە و لە بۆنەی جیاوازیشدا لەسەر هەمان شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئێستای، لێرەشدا بە یەک چاو سەیری هەموو کابینە حکومییەکان دەکات بەهەموو جیاوازییەکانیانەوە، ئەم پەیڕەوەش ناگونجێت لەگەڵ پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی سەبجێکتیڤ و دادپەروەردا، و دەبێت بەڕێز کازمیی ئەوە بزانێت کە کۆمەڵێک کابینەی حکومیی هەبوون لە رابردوودا بنەماکانی سەرکەوتنیان بۆ فەراهەم بوو، بەڵام شکستیانهێنا، و هەندێک کابینەی حکومیی هەبوون کە تەنیا بنەماکانی شکست و ماڵوێرانی و مایەپووچبوونی لە پێشدا بوو، بەڵام سەرکەوتن. گشتاندنی کارەکانی ئەم کابینە حکومییەی ئێستا ناکرێت لەسەر حیسابی حەقیقەتی مێژوویی بێت، چونکە ئەمە دەبێتە سڕینەوەی سەرکەوتنەکانی وڵاتێک بەر لەوەی پێشلێکاریی بێت بەرامبەر سەرکردایەتییەکی حکومیی سیاسیی کە توانی شەڕێکی یۆنیڤێرساڵ بەڕێوەبەرێت و تێیدا سەربکەوێت لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و دەوڵەتدا، کە خودی بەڕێز کازمی خۆی بەشێک بوو لەو قۆناغە.