دەستپێشخەری سەروەریی عیڕاق
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

دەستپێشخەری سەروەریی عیڕاق

لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی و سەروەریی نیشتمانیدا، و بەمەبەستی بەبنەماکردنی یەکپارچەیی دەوڵەت و شکۆی دامودەزگاکانی، و دوورخستنەوەی عیڕاق لە کردنی بە گۆڕەپانێک بۆ ململانێیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، دەستپێشخەریی "سەروەریی عیڕاق" بۆ حکومەت و هێزە پەیوەندیدارەکان دەخەمەڕوو، و داواکاری بەستنی مێزگردێکی دیالۆگم سەبارەت بە بەندەکانی، و دەرچوون بە رێککەوتنێکی ئیلزامی و ملکەچکەر کە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و ئاسایش و سەقامگیریی گەلەکەی بپارێزێت.

۱. حکومەت رێککەوتنی فەرمیی ئەنجامدەدات بۆ کشانەوەی هێزە بیانییە شەڕکەرەکان لە عیڕاقدا ئەمەش لەڕێگەی دیاریکردنی کاتێکی ئیلزامی و ملکەچکەر بۆ پرۆسەی کشانەوەکە.

 

۲. هەر جۆرە بوونێکی سەربازی بیانیی ئەرکەکانی کورتدەبێتەوە بۆ تەنیا مەبەستەکانی مەشقکردن و راوێژ و گەشەپێکردنی توانا جەنگییە سەربازییەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، و دەبێت ئەمەش بەشێوەیەکی فەرمی جێگیر (توثیق) بکرێت.

 

۳. دوورکەوتنەوە بەشێوەیەکی فەرمیی، لە دەستدرێژیکردن بۆ سەر نێردە دیپلۆماتییەکان و بنکەی مەشقپێکردن و راوێژکارییە بیانییەکان.

 

٤. دەستپێکردنی تاوتوێی جیددی لەپێناو کۆتایی پێهێنان بەبوونی سەربازی تورکی لەسەر خاکی عیڕاقدا.

 

٥.پابەندبوونی هەمووان بە کۆنتێکست و سیاقەکانی دەوڵەتەوە لەمەڕ هەر پرسێکی سەربازیی و ئەمنی چی ناوخۆیی بێت یان دەرەکی.

 

٦. پابەندبوونی هەمووان بە سیاقەکانی دەوڵەتەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵاتەکەدا.

 

۷. پابەندبوونی هەمووان بە سیاقەکانی دەوڵەتەوە سەبارەت بەهەر جۆرە پێشێلکارییەک کە بەرامەبەر بە سەروەریی عیڕاق ئەنجام بدرێت.

 

٨. رێگەنەدان بە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی بیانیی لە هەر جۆرە کاروبارێکی ئەمنی یان سەربازیی یان سیاسی عیڕاقی و هەروەها رێگەنەدان به پێشێلکردنی ئاسمانی عیڕاق، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەرییە نیشتیمانییەکاندا.

 

۹. پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستیی عیڕاق بەهەر دۆسێیەک لە دۆسێیەکانی ململانێیە هەرێمی و نێودەڵەتییەکانی ناوچەکەوە.

 

۱۰. تاوانبارکردنی هەر لایەنێک، ئەگەر هەڵسێت بەپێشێلکردنی یەکێک لە بنەماکانی بەندەکانی دەستپێشخەریی "سەروەریی عیڕاق" پاش رێککەوتن لەسەریان.