نەسڕ: ئاسایشی هەڵبژاردن بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە، و هەندێک بڕیار پێویستی بە چاوپێخشاندنەوە هەیە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: ئاسایشی هەڵبژاردن بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە، و هەندێک بڕیار پێویستی بە چاوپێخشاندنەوە هەیە

حەسەن بەهادلی ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی ئاسایشی هەڵبژاردن هێشتا لەژێر پرسیاردایە، و هەندێک لە بڕیار و رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێویستییان بە چاوپێخشاندنەوە هەیە لەپێناو مسۆگەکردنی دادپەوەریی لە هەڵبژاردنەکاندا، وەکو پرسەکانی دارایی سیاسی و خستنەگەڕی تواناکانی دەوڵەت لەپناو خزمەتکردنی کاندیدکراوانی هێزە حوکمڕانەکان، و قەرەبوونەکردنەوەی ئەو کاندیدانەی کە دووردەخرێنەوە یان هەڕەشەیان لێدەکرێت ..و هتد، ئەمەش وا دەکات کە هەڵبژاردنێکی خاوەن شەرعیەت و متمانەیەکی پەسەندکراو مسۆگەر نەکرێت.

لەلایەکی ترەوە، بەهادلی ئاماژەشی بەوەدا "نەسڕ" تەوزیفکردنی کارەسات و لێقەومانە نیشتیمانییەکان هاوشێوەی لێقەومانەکەی ناسڕییە بۆ مەرامی سیاسی و هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە، و پێیوایە کە نەتەوەکان لەکاتی کارەساتەکاندا هاوئاهەنگ دەبن لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکاندا، و بنیادنان و داڕمانی دەوڵەتەکان پرسێکی سۆڵیدارانەیە لەنێوان حکومەت و گەل و هێزەکاندا.