عەقیل ردەینی ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی "نەسڕ" باوەڕی وایە کە دەبێت هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی جێگیرکراون و متمانەیان پێدراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەشدار بن لە پرۆسەکەدا.
و "نەسڕ" لەگەڵ کێبڕکێی پاکدایە بۆ هەڵبژاردن لەنێوان دژبەرە سیاسییەکاندا.
و ردەینی ئاماژەشیدا بەوەی "نەسڕ" لەگەڵ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەردا نییە، و پێیوایە کە شەرعیەتی سیستەمە سیاسییەکە بەندە به شەرعییەتی هەڵبژاردنەوە، و چاکسازیکردنی سیستەمەکە پێویستییە، و بەهیواین هەوڵەکان چڕبکرێنەوە لەپێناو چاکسازیکردنی سیستەمەکەدا و پێشخستنی بەشێوەیەک کە داخوازییەکانی گەل بەجێبهێنێت.