لە چوارچێوەی سەردانییەکەیدا بۆ شاری سلێمانی.. عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆکی کۆمار بەرهەم و تاوتوێی کۆی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لە چوارچێوەی سەردانییەکەیدا بۆ شاری سلێمانی.. عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆکی کۆمار بەرهەم و تاوتوێی کۆی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ شاری سلێمانی، چاویکەوت بە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح.

لە دیدارەکەدا، تاوتوێی کۆی پێشهاتە هەنووکەییەکان کرا کە وڵاتەکە بەخۆیەوەی دەبینی، لەڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە، و هەروەها دۆسێیەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکە، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە دەی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە کەشێکی دادپەروەر و شەفافدا، و دوورخستنەوەی فشارەکان لەسەر دەنگدەران.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە، کە رۆڵەکانی گەلەکەمان ئەوانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەسەر تیرۆردا، و شارەکانیان ئازادکرد، بەتایبەتی کە ئێمە لە ئێستادا لە ساڵیادی ئازادکردنی شاری مووسڵداین، دەتوانن ئەو ئاڵنگارییانە تێپەڕێنن کە رووبەڕوویان بووەتەوە لەپێناو نۆژەنکردنەوەی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، بۆیە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چانسێکی گەورەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی.