دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پارێزگاکانی موسەنا و واست و قادسیە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پارێزگاکانی موسەنا و واست و قادسیە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە کاندیدکراوانی هاوپەیمانییەکە بۆ پارێزگاکانی موسەنا و واست و قادسیە.

دکتۆر عەبادی تاوتوێی بۆچوون و کارەکانی کاندیدکراوەکانی کرد لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیاندا، و ئاماژەی بۆ گرنگی رۆشەنکردنی گشتی جەماوەر و هوشیارکردنەوەیان کرد سەبارەت بە رۆڵیان وەکو تاک لە سایەی سیستەمە دیموکراسییەکەدا، و ئەوەشی روونکردەوە کە رۆڵەکانی پارێزگاکانی موسەنا و واست و قادسیە زۆریان بەخشی لەپێناو عیڕاقدا، بۆیە پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە لەپێناو خزمەکردنیان و نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانیان.

و دکتۆر عەبادی وتیشی: "هاوپەیمانی نەسڕ پڕۆژەیەکە بۆ رزگارکردنی دەوڵەت لە هەڵوەشاندنەوەی ئابووری و ئەمنی و هەروەها ئەو بابەتانەی کە دەچنە چوارچێوەی گەندەڵی و بەفێڕۆدانی پارەی گشتی و نەهێشتنی شکۆی دەوڵەتەوە".

و لە درێژەیشدا وتی: "عیڕاق توانای دارایی و مرۆیی هەیە بۆ دووبارە هەڵسانەوە، و دەبێت لە قۆناغە داهاتووەکەدا کار لەسەر ئەمە بکرێت، و گرنگیشە بە هەموو تواناکانمانەوە کار بکەین لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە رۆڵەکانی گەلەکەمان بەپێی پلان و ستراتیژی داڕێژراو".

لەلایەن خۆیانەوە کاندیدکراوان جەختیانکردەوە لەسەر ئەوەی واقیع پێویستی بە پیاوەکانی دەوڵەتە، هاوشێوەی سەرکردایەتییەکەی دکتۆر عەبادی بۆ عیڕاق لە ساڵانی ۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱٨ کە تێیاندا پلانەکانی گەندەڵی لەناوبرد و ئابووری و کەرتی تایبەتی بوژاندەوە سەرباری بودجە لاوازەکەی ئەو دەمە و داڕمانی نرخی نەوت و بوونی بودجەی تایبەت بە جەنگ.