دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدەکانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پرێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدەکانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پرێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیکرد لە کاندیدەکانی هاوپەیمانییەکە بۆ هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا.

دکتۆر عەبادی باسی لە گەرنگی کارکردنی راستگۆیانەی خاوەن بەهای نەگۆڕ کرد لەگەڵ خەڵکیدا لەپێناو گێڕانی رۆڵێکی هوشیارکردنەوە لە نێو کۆمەڵگادا، بەشێوەیەک کە خزمەت بە پتەوکردنی دیموکراسی و دەساودەسکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بکات، هەروەها ئاگەدارکردنەوەی خەڵکی لە مومارەسە نا ئاشتیخواز و شەڕانگێزەکان لە کاری سیاسیدا.

ودکتۆر عەبادی وتی: "ئێمە پڕۆژەیەکین بۆ گۆڕانکاریی لەڕێگەی ئامرازە پاکەکانەوە، و دەرگاکانمان واڵایە بەڕووی هەموو هاوبەشەکانماندا لە نیشتیمان ئەوانەی کە رەهەندی تایفەگەریی و نەتەوەیی بەکارناهێنن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، و دامودەزگاکانی دەوڵەت ناکەن بە دەرەبەگایەتی تایبەت بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی خەڵکی".

لەلایەن خۆیانەوە کاندیدەکان متمانەی خەڵکیان بە سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکە گواستەوە، و ئەو تایبەتمەندییەی کە سەرکردەی هاوپەیمانییەکە خاوەنێتی ئەو کەسەی شەڕی دژبەتیرۆری داعشی بەڕێوەبرد بە ئاستێکی بەرزی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆی.

هەروەها تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا کە لە ئێستادا کاریگەرییان هەیە بۆ هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا، وەکو پرسی ئاوارەکان، و ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، و دۆخی ئەمنی، و ئەوەی دەتوانرێت وەدەستبهێنرێت بەمەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان لەو دوو شارەدا.