هاوپەیمانی نەسڕ: بە ژان و عیبرەتەوە یادی دامەزراندنی دەوڵەتی  خورافە  دەکەینەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: بە ژان و عیبرەتەوە یادی دامەزراندنی دەوڵەتی خورافە دەکەینەوە

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا رێککەوتی "۲۹ـی حوزەیرانی ۲۰۱٤" رێکخراوی داعش دامەزراندنی دەوڵەتە شوومەکەی خۆی راگەیاند لەسەر ئەو خاکەی داگیریکردبوو لە عیڕاق و سووریا، و "خەلیفەیەکی" بۆ دەستنیشانکرد.

ئەمە یادی گەورەترین کارەساتە کە وەکو گەل و دەوڵەت دەرگیری بووین، و دەبێت بە ژان و عیبرەتەوە یادی بکەین بۆ ئەوەی مێژوو ئەم کردارە رەشەی خۆی دووبارە نەکاتەوە. چونکە تیرۆر خاک و شەرفی لەکەدار کردین، و بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنەها کەس، و زامێکی بەسوێی لە نیشتیماندا درووستکرد.

دەوڵەتەکان دانامەزرێن و بەڕێوەنابرێن بەشێوەیەکی هەڕەمەکی، و ئەگەر بێت و لە حوکمڕانییەکی ژیر و بەرپرسیار و سۆڵیدارێتی نیشتیمانی بترازێت هیچی بۆ نامێنێتەوە بێجگە لە بەزێندراوی و کارەسات، و درووستبوونی "دەوڵەتی خورافە" لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا هیچ نییە بێجگە لە هەرەسهێنان لە ئیدارەدانی دەوڵەت و بەجێهێنانی ئەرکەکانی حوکمڕانیدا و لاوازی توانا لە وەڵامدانەوەی ئەو ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییانەی کە رووبەڕووی دەوڵەت دەبنەوە. و ئەگەر خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی و پەرتبوونی بڕیار و ململانێی ئەژیندای هێزەکانی دەوڵەت نەبوایه پلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیش سەریان نەدەگرت و سەرنەدەکەوتن.

عیڕاق بەرامبەر بە گۆڕینی هەرەس بۆ سەرکەوتن، و لەپێناوی مەحفکردنی لەدایکبووە رەشەکە "دەوڵەتی خورافە"، بەنرخترین و ئازیزترین رۆح و شکۆ و داهاتی خۆی بەخشی، و دەبێت نەهێڵین رەگەزەکانی هەرەس جارێکیتر دووبارە ببنەوە.

بۆ ئەوەی دەوڵەت بمێنێتەوە و پێش بکەوێت، پێویستیمان بە حوکمڕانییەکی نیشتیمانی پاک و بەهێز و چالاک هەیە، هەروەها پێویستیمان بە هێزی دەوڵەتدارێتی بەرپرسیار و نیشتیمانپەروەرانە هەیە کە خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن نەک بە خۆیان، وهاوکات بوونی سۆڵیدارێتییەکی کۆمەڵایەتی کە لەسەرووی بانگەوازەکانەوە بێت، دواجاریش مێژوو خۆی دووبارە نەکاتەوە.