هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی بۆردومانە ئەمریکییەکە دەکەین، و داواکاری پاراستنی سەروەریی عیڕاقین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی بۆردومانە ئەمریکییەکە دەکەین، و داواکاری پاراستنی سەروەریی عیڕاقین

"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرکۆنەی بۆردومانە ئەمریکییەکە دەکات بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناو خاکی عیڕاقدا، وپێیوایە کە ئاشووب و پێشێلکارییەکی قبووڵ نەکراوە. هاوکات هاوپەیمانییەتییەکە تێوەگلاندنی عیڕاق و دامودەزگاکانی لە ململانێی ئەژیندا هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا رەتدەکاتەوە چونکە ئاسایشی عیڕاق و بەرژەوەندییەکانی و گیانی رۆڵەکانی دەخاتە مەترسییەوە.

"هاوپەیمانێتی نەسڕ" داواکارە سەروەریی عیڕاق بپارێزرێت و وڵاتەکە نەخزێنرێتە ململانێی ئەژینداکانەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی عیڕاق و ناوچەکە، وداواکارە لە هەمووان بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان لەئەستۆ بگرن لەپێناو تێکنەچوونی دۆخە و لەدەستدەرچوونی.

داواکارین لە خودای مەزن رەحم بە شەهیدەکان بکات و چاکبوونەوەی زووبەزووی بریندارەکانیش.