دکتۆر عەبادی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی سامەڕا دەکات وجەتیشدەکاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی زانکۆکان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی سامەڕا دەکات وجەتیشدەکاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی زانکۆکان

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگاکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی زانکۆی سامەڕا د.سەباح عەلاوی خەڵەف و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی خوێندنی زانکۆیی کرا و رۆڵی مێژوویی زانکۆ لە بوژاندنەوەی ئەو شار کۆمەڵگایانەی کە لەخۆیانی دەگرن، بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشەنبیریی و زانست لەپێناو پێشکەوتنی زیاتر، ئەمانە و بێجگە لە باسکردنی ئەو ئاستە زانستییەی کە زانکۆی سامەڕا بەدەستهێناوە.

هەروەها باس لەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی پرۆسەی خوێندن بووەتەوە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و قەیرانە ئابوورییەکەوە و هاوکات ئەو ئاستە خزمەتگوزارییە لاوازەی کە زانکۆکان هەیانە.