ئایا دەزانیت تەقەشوف دزییەکانی هەندێک حیزب و سیاسەتمەداری سنووردار کرد؟
ئایا دەزانیت پارەیەکی زۆری پاشەکەوتکرد و بەکارهێنرا بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و پڕکردنەوەی پێویستییەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر؟
ئایا دەزانیت ئەو تەقەشوفەی کە باسی دەکەیت بریتییە لە دابەزاندنی مووچەی پەرلەمانتار و وەزیرەکان و کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانەکانیانە؟
ئایا دەزانیت تەقەشوف بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی هەندێک وەزارەت کە بودجەکانیان خەیاڵی بوو و هیچ خزمەتێکیشیان بە هاوڵاتیان نەدەگەیاند؟
وەستاندنی دامەزراندن بەهۆی نەبوونی پارەوە بوو لە بودجەدا و هەمووان دەزانن ئێمە لە جەنگدا بووین دژ بەتیرۆر و دەبوایە پێویستییەکانی ئەو جەنگەمان دابینبکردایە.
سەبارەت بە لێبڕینەکان لە فەرمانبەران بە بڕیارێکی پەرلەمان ئەو کارە کرا نەک دکتۆر عەبادی، و بەڕێژەی ۳% بوو، وئەویش لەلایەن پەرلەمانەوە دابینکرا بۆ پێویستییە جەنگییەکان نەک بۆ حکومەت.