سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بریتانی لە بەغدا بەڕێز ستیڤن هیکی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە هەنووکەییەکانی عیڕاق لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە کرا، وهەروەها پرسی پشتیوانی کردنی عیڕاق لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەڕووی بوونەوەتەوە هاوکات ئەو رووداوانەشی کە ناوچەکەدا پێیدا تدەپەڕێت.
و جەختیشیکرایەوە لەسەر گرنگی بوونی چاودێرییەکی نێودەوڵەتی بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەوە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە ۲٥۷٦ و پشتیوانیکردن لە بەشداریکردنێکی فراوان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.