سەکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی لوبنانی لە بەغدا بەڕێز عەلی حەبحاب.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی ناوچەکە کرا و گرنگی سەقامگیربوونی لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکانیدا، و هەماهەنگ کردنی هەڵوێستەکان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە دووچاری بوونەتەوە.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی گەلی لوبنانی لەو دۆخە قورسەی کە لە ئێستادا رووبەڕووی بووەتوە، و رێگریبکرێت لە خراپتربوونی ئەو دۆخە ئابوورییەی ئێستای.