دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی فەڵەستینی لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی فەڵەستینی لە بەغدا

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەڵەستینی لە بەغدا بەڕێز ئەحمەد عەقل.

بەڕێزیان پشتیوانی خۆی بۆ مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینی دووپاتکردەوە و هاوکات سەرکۆنەی خۆیشی بۆ ئەو سەرکوتکاریی و هێرشانەی کە لەلایەن کەیانی زایۆنیزمییەوە ئەنجام دەدرێن، و گرنگی یەکڕیزبوونی هەمووان بۆ سەرخستنی دۆزی فەڵەستین.

لەلایەن خۆیشییەوە باڵیۆزی فەڵەستینی ستایشی رۆڵی دکتۆر عەبادی کرد لەکاتی کابینەکەیدا و دواتریشی لە پشتیوانیکردنی بۆ دۆزەکانی گەلی فەڵەستینی، کە پێشەنگی پشتیوانلێکەرانی ئەو دۆزە بوو.