دکتۆر عەبادی لە بەرامبەر ئاپۆڕایەکی جەماوەریی فراواندا لە بابل: عیڕاقییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەسر داعشدا و دوابەدوای سەرکەوتنەکەش ڕێچکەی درووستمان گرتەبەر بۆ بنیادنانی دەزگاکانی دەوڵەت و لە ئێستاشدا دەتوانین دەستکەوتەکان دووبارە بکەینەوە.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لە بەرامبەر ئاپۆڕایەکی جەماوەریی فراواندا لە بابل: عیڕاقییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەسر داعشدا و دوابەدوای سەرکەوتنەکەش ڕێچکەی درووستمان گرتەبەر بۆ بنیادنانی دەزگاکانی دەوڵەت و لە ئێستاشدا دەتوانین دەستکەوتەکان دووبارە بکەینەوە.

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارێزگای بابل چاویکەوت بە جەماوەرێکی فراوان لە هاوڵاتیان پاش ئەوەی لە میوانخانەی (ئیمارەت تەفیڵ)ـی پارێزگاکەدا کۆبوونەوە.

بەڕێزیان لە وتارێک لە بەرامبەر ئاپۆڕا جەماوەرییەکەدا جەختیکردەوە لەوەی عیڕاقییەکان لەڕێگەی قوربانیدانیانەوە توانیان سەرکەوتن بەسەر تیرۆری داعشیدا بەدەستبهێنن و ئەمڕۆش لەتوانایاندایە ئاستەنگە هەنوکەییەکان تێپەڕێنن و وڵاتەکە بنیاد بنێن.

لە درێژەیشدا وتی: کاتێک کۆمەڵێک پارێزگا داڕوخا و داعش کۆمەڵێک پانتایی خاکی وڵاتی داگیر کرد جیهان وایزانی عیڕاق کۆتایی پێهات و چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی عیڕاقیان نەدەکرد و پێیان وابوو کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ داعشدا بکەن و ئیستیعابیان بکەن یان ئەوەتا شەڕەکان بۆ پانزە ساڵ یان زیاتر بەردەوام دەبن، بەڵام رۆڵەکانی وڵات موعجیزەیەکیان خوڵقاند و توانیمان خاکەکەمان رزگار بکەین و سەقامگیریی بگەڕێنینەوە و رابەرایەتی وڵاتەکەمان کرد لە سەختریین قۆناغی مێژوویی خۆیدا، لەلایەکەوە خاک داگیر کرابوو و لەلایەکی تریشەوە نرخی نەوت داکشانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و بەشی پڕکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی نەدەکرد و تەنانەت بەشی تێچووی جەنگیشی نەدەکرد بەڵام ئێمە هەستاین بە گرتنەبەری رێکار و چاکسازیی جۆراوجۆر و توانیمان دۆخەکە تێپەڕێنین.

هەروەها وتیشی: ئێمە هاماهەنگییەکی ئاستبەرزمان درووستکرد لەنێوان هێزە ئەمنییەکانمان لە سوپا و پۆلیس و دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگەدا و بە پلانی یەکانگیر جەنگان هەر بۆیە ئەو سەرکەوتنەیان بەدەستهێنا کە جیهان بە موعجیزە وەسفیکرد، و هێزی سەربازی نیشتیمانی و پتەومان پێکهێنا بۆ پاراستنی وڵات و هاوڵاتیانەکەی.

وئەوەشی روونکردەوە: پاش سەرکەوتن بەسەر داعشدا دۆخەکە لەسەر رێڕەوێکی درووست رێچکەی گرتبوو و بنیادنانێکی سەرتاپایی دەزگاکانی دەوڵەتی گرتبوەوە و عیڕاق پەیتا پەیتا بەرەو باشبوونەوە دەڕۆشت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا ئاستێکی زۆرباشی بەخۆیەوە بینی و تایفەگەریی رەتکرایەوە و دۆخی ئەمنی سەقامگیر بوو و ئابووری بوژاندنەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و پۆلێنی ئیئتیمانیمان (التصنیف الائتماني) لەسەر ئاستی جیهانیدا بەرزبوویەوەیە و دۆخەکە لە کەرکوکدا ئاسایی کرایەوە، بەڵام خەڵکانێک هەبوون هەوڵیاندا دەستکەوتەکان لەبار بەرن و دەستکەوتگەلێکی زۆر پاشەکشێی بەخۆیەوە بینی بەڕادەیەک تا دەرەنجام ناڕەزایەتی جەماوەری فراوانی لێکەوتەوە.

دکتۆر عەبادی ستایشی رۆڵی گەورەی عەشیرەتەکانی کرد لە جەنگی دژ بە تیرۆردا و هەڵوێستە قارەمانەکانیانی بەرز نرخاند.

وتیشی: هەموو ئەمانە وامان لێدەکات کە لەتواناماندابێت سەرلەنوێ وڵاتەکە ببووژێنینەوە سەربارەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان.

دکتۆر عەبادی جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە پارێزگای بابل و خزمەتکردنی رۆڵەکانی و دابینکردنی پێویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆیان.