هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی پێشمەرگە دەکەین و داواکاری پتەوکردنی سەروەریی دەوڵەتیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی پێشمەرگە دەکەین و داواکاری پتەوکردنی سەروەریی دەوڵەتیین

"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرکۆنەی دەستدرێژی کردنە سەر هێزی پێشمەرگەی عیڕاق دەکەین، لەو رووداوەی دوێنێکە کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج چەکداری کورد و برینداربوونی دووی تر پاش ئەوەی کەوتنە بۆسەی کۆمەڵێک چەکدار لە هەرێمی کوردستانی عیڕاقدا.

و"هاوپەیمانی نەسڕ" داواکارە لە هەردوو دەسەڵاتی ناوەند و هەرێم هەماهەنگی هاوبەش ئەنجام بدەن لەپێناو پاراستنی یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری عیڕاق و گەلەکەی بەهەموو نەتەوە و چین و توێژەکانییەوە.

و "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە ژیانی هاوبەش و پەیوەندی دادپەروەرانە و سۆلیدارێتی نیشتیمانی، مسۆگەرکەری پتەوبوونی بەرژەوەندییەکانی هەموو عیڕاقییەکانە و ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی وڵاتەکەیشیان دەپارێزێت.