عەبادی دەستپێشخەری ‹‹حەشدی نیشتیمانی›› دەخاتەڕوو و بانگێشتی حکومەت و هێزە سیاسییەکان دەکات بۆ مێزی دیالۆگ بەمەبەستی تاوتوێی کردنی پاشان بەرپاکردن/تەبەناکردنی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی دەستپێشخەری ‹‹حەشدی نیشتیمانی›› دەخاتەڕوو و بانگێشتی حکومەت و هێزە سیاسییەکان دەکات بۆ مێزی دیالۆگ بەمەبەستی تاوتوێی کردنی پاشان بەرپاکردن/تەبەناکردنی

بەناوی خودای گەورە و میهرەبانەوە

 

بەهۆی زیادبوونی بەریەککەوتن و پێکدادانەکان، و هاوکات بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، و وەکو پابەندبوونێکیش بە بەرپسیارێتی نیشتیمانییەوە، دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستپێشخەری (حەشدی نیشتیمانی) تایبەت بە حەشدی شەعبی دەخاتەڕوو، و داواکارە لە حکومەت و هێزە سیاسییەکان تاوتوێی و پاشان تەبەنای بکەن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان، و هەروەها رێککەوتن لەسەر بنەماکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسێیەدا، بەمەبەستی رێچکەنەگرتنی دۆخەکە بەرەو هەڵکشانێک کە خزمەت بە سەقامگیریی دەوڵەت و ئاسایشەکەی و بەرژەوەندیی گەلەکەی نەگەیەنێت.

بنەماکانی دەستپێشخەرییەکە:

 

۱. حەشدی شەعبی هێزێکی جەنگاوەری نیشتیمانی شکۆدارە، بەشداربوو و ئێستاش بەشدارە لە جەنگەکانی ئازادکردنی خاک و دەربازبوون لە چنگی تیرۆری داعشیدا. و هێزێکی نیشتیمانی خاوەن شەرعییەتی یاساییە لەڕێگەی ئەو بڕیارانەی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتەوە دەرکراون بۆ ئەو مەبەستە.

 

۲. مانەوەی حەشدی شەعبی پێویست و زەروورەتە، چونکە هێزێکی ستراتیژیی نیشتیمان و دەوڵەتە. بەم پێیەش دەبێت هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی رەتبکرێنەوە، هاوکات ڕەتکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەشەیتانیکردن و تاوانبارکردنی یاخود خۆسەپاندنەکای ئەوانی تری بخرێتە ئەستۆ.

 

۳. رەتکردنەوەی لێدان لە حەشدی شەعبی، یان بەشداریپێکردنی لە شەری ناوخۆییدا، یان بەکارهێنانی بۆ خزمەتکردنی ئەژیندای هەرێمی و نێودەوڵەتی، چونکە هێزێکی پاراستنی عیڕاقییە، و بەرگریی دەکات لە بوونی عیڕاق و بەرژەوەندییەکانی وەکو گەل خاک. و نابێت بوونی حەشد رووبەڕووی مەترسی بکرێتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی لە ململانێیە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکاندا، و باجی ململانێی بەرژەوەندییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییدا بداتەوە.

 

٤. لە کابینە حکومییەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادیدا حەشد بەدەزگایی کرا و پەیڕەو دانرا بۆ کارکردنی، بەشێوەیەک کە ببێتە هێزێکی جەنگاوەری پابەند بە سیستەمەکانی دەوڵەت و سیاقەکانییەوە. ئامانج لەوەش: پاراستنی حەشد، و مسۆگەرکردنی بە یاسایی کردنی کارکردنی بوو، و پاراستنی مافەکانی و مافی کارمەند و شەهیدەکانی و کەسوکارەکانیان بوو، وهەروەها لەپێناو تەوزیفنەکردنی بۆ بەرژەوەندی سیاسی و حیزبی بەرتەسک. و حەشد بمێنێت وەکو هێزێکی جەنگاوەری یاسایی و نیشتیمانی، پابەند بە سیاقەکانی دەوڵەتەوە، وئەم رێچکەیە لەگەڵ مەفهوومی دەوڵەت و پەیکەر و سەروەرییەکەیدا رێک و گونجاوە، و مسۆگەرکەری بوونی حەشد و رۆڵگێڕانێتی. بۆیە ئەوەی داواکراوە ئەکتیڤکردنی هەموو بڕگەکانی یاسای حەشدە، و ملکەچکردن و ئیلزامکردنی هەمووان بە بڕگەکانییەوە.

 

٥. پێویستە جیاکردنەوە بکرێت لەنێوان حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت بەناوی حەشدی شەعبییەوە بجوڵێنەوە و تەوزیفی بکەن بۆ بەرژەوەندی سیاسی یان حیزبی یان بۆ هەڵبژاردن، یان ئەوانەی دەیانەوێت کار بکەن لەڕێگەی بەکارهێنانی ناوی حەشدی شەعبییەوە بۆ دەستکەوت و ئیمتیازاتی تایبەت، ئەمەش چی لەلایەنی کەسانێکەوە بێت یان کۆمەڵێک لایەن و کەیانی سیاسییەوە.

 

میکانیزمەکە:

 

دکتۆر حەیدەر عەبادی داواکارە بە بەستنی مێزێکی دیالۆگ بۆ تاوتوێ کردنی ئەم دەستپێشخەرییە، و رێککەوتن لەمەڕ بنەماکانی، پاشان بەیاساییکردنی دەرهاویشتەکانی، بۆ ئەوەی ئیلزامی بێت بۆ هەموو لایەنەکان، بەشێوەیەک کە گرفتەکانی ئەم دۆسێیە کۆتایی پێ بهێنرێت بەپێی خواستی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی عیڕاق.