سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ هەینی، چاویکەوت بە فەریق روکن عەبدولوەهاب ئەلساعدی.
لەدیدارەکدا تاوتوێی ئەو ئاستەنگە ئەمنییانە کرا کە لە ئێستادا رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و هەروەها کار و چالاکییەکانی دەزگای دژەتیرۆر بۆ راوەدوونانی دوا شانە نوستووەکانی تیرۆر پاش ئەوەی توانرا سەرکەوتنی گەورەیان بەسەردا تۆمار بکرێت و خاک لە چنگیان رزگار کرا لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ـدا.
و دکتۆر عەبادی ستایشی رۆڵی گەورەی دەزگای دژەتیرۆری کرد لە جەنگی دژ بە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و لە شەڕەکانی دواتریشدا، ئەو شەڕانەی کە دەزگاکە بەرپایکرد لە ئێستادا لە زانکۆ تایبەتەکانی جەنگی دژبەتیرۆر وەکو وانە دەوترێنەوە، وجەختیکردەوە لەسەر گرنگیپێدانی زیاتر بە کارمەندەکانی ئەم دەزگایە کە شانازییەکی گەورەی وڵاتەکەن.