دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی لە هەریەک لە باڵیۆزی کەنەدا و ڕاپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی لە هەریەک لە باڵیۆزی کەنەدا و ڕاپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەکات

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کەنەدا لە بەغدا بەڕێز ئۆلریک شانۆن.

ولەدیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نیوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی بوارەکاندا و ئەو دۆخەی کە رووبەڕووی  ناوچەکە بوەتەوە و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان و ئەمانە و بێجگە لە پرسی پشتیوانییەکانی کەنەدا بۆ عیڕاق لە بوارەکانی بونیادنان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

هەروەها بەڕێزیان پێشوازیکرد لە راپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغدا بەڕێز نەسیڕ مەمەدۆڤ هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕ کرد لەمەڕ دۆخی عیڕاق و ناوچەکە و پتەوکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا.

وهەردوولای میوان بەجیا سەرەخۆشی خۆیان پێشکەشکرد بەبۆنەی رووداوە دڵتەزێنەکەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیبەوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونە قوربانی و جەختیانکردەوە لە هاوپشتی و هاوخەمی گەل و حکومەتی کەنەدا و ئازەبایجان لەگەڵ گەلی عیڕاقیدا.