دکتۆر عەبادی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی دۆخەکە و ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی دۆخەکە و ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری کرد بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نەسڕ

ولەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخەکە و ئەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە و گرنگی یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستەکان بەمەبەستی تێپەڕاندنیان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەل.

هەروەها تاوتوێی پەیوەندیی نێوان ناوەند و هەرێم کرا و گرنگی مامەڵکردن لەگەڵ ئەم بابەتەدا بەپێی سیاقی روون و ئاشکرا لە چوارچێوەی دەستووردا.

ودکتۆر عەبادی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر سەردانییەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدای پایتەخت، وجەختیشیكردەوە لەوەی: "بەهەماهەنگی و دیالۆگ و یەکخستنی هەوڵەکان توانیمان سەربکەوین بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا، وبەهەماهەنگی نێوان سوپای عیڕاق و پێشمەرگە و رشتەکانی تری هێزە قارەمانەکانمان کە لەیەک ریزدا جەنگان هەر بۆیە توانرا سەربکەوین بەسەر تیرۆردا و چیرۆکی سەرکەوتنێکمان نەخشاند کە هەموو جیهان ستایشی کرد، بۆیە دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بناغەی هەماهەنگییەکان دابڕێژین لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەرانەکانی وڵاتەکە".