سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە دکتۆر عەلی ئەلرفیعی ئەمینداری گشتی رەوتی کۆمەڵایەتی دیموکراتی و شاندی یاوەری.
ولەدیدارەکەدا، تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرا، ورێگەچارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە پێیداتێدەپەڕێت، ودۆزینەوەی چارەسەری سەرکەوتوو بۆیان.
هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو رێکارانە کرا کە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان گیراونەتەبەر لەڕووی یاسادانان و جێبەجێکارییەوە، وگرنگی کارکردن بۆ رەخساندنی کەشی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، بەبێ ئەوەی بەڕێگەی جۆراوجۆر ویستی دەنگدەر ساختە بکرێت هەروەها پێویستی بوونی چاودێری نێودەوڵەتیی بەسەر پرۆسەکەوە.