سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە و کاریگەرییەکانی بەسەر وڵاتەکەوە کرا هەروەها لێکەوتەکانی دۆسێیەی ئەمنیی و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە له هەندێک ناوچەدا ئەنجامدرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک کەیسی ئەمنی و هەڵوێستەکانی حکومەت لەبارەیانەوە کرا.