ئایات ئەلمۆزەفەر وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ جەختیکردەوە لە سەرکۆنەکردنی "نەسڕ" بۆ بەردەوامیی رشتنی خوێن و نەمانی سەقامگیریی لە پارێزگای زیقاردا، و"نەسڕ" داخوازی هەوڵێکی نیشتیمانیی بەرپرسیارانەیە تێیدا لەلایەنە فەرمیی و جەماوەرییەکان بەشدار بن بەمەبەستی سنووردانان بۆ ئەم داڕمانە لەپێناو پاراستنی پیرۆزیی خوێن و ژیان و ئاسایش لە زیقاری ئازیزدا.
وموزەفەر داواکاری هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە، وهۆشداریدا لە بەکەم سەیرکردنی گیانی خەڵکی و پێشلکردنی ماڵوموڵک و مانەوەی شارەکە وەکو دیلێک بەدەستی پێشلکاریی و هەڕەشەوە.