"ئیئتلافی نەسڕ" پێشوازی دەکات لە سەردانییە مێژووییە چاوەڕوانکراوەکەی قەداسەتی پاپا فڕانسیس، وبەسەردانییەکی مێژوویی هەژماری دەکات وجەختکردنەوەیە لەوەی عیڕاق بناغەی ئاین و شارستانییەکانە.
و"نەسڕ" پێیوایە چاوپێکەوتنی قەداسەتی پاپا فڕانسیس لەگەڵ سەماحەتی ئیمام سیستانیدا (سایەی پارێزراو بێت) پتەوکردنی ئەو رۆڵە ڕابەرانەیەیە کە نەجەفی شەریف ئەیگێڕێت و ڕۆڵی لە بەرجەستەکردنی پێکەوەژیان و دیالۆگی نێوان ئاین و شارستانییەکان، وچڕکردنەوەی بەهاکانی ئاشتییە لەنێوان مرۆڤەکاندا دژ بە خراپە و تیرۆر و کینە.
و"ئیئتلافی نەسڕ" بەهیوایە کە دامودەزگا فەرمییەکان و لایەنه کۆمەڵایەتییەکان بەشداربن لەوەی ئەم سەردانییە مێژووییەی ئەم میوانە گەورەیە ببێت بە هۆکاری پتەوکردنی پێگەی عیڕاق و سەنتەڕاڵییەکەی لەنێوان ناوچەکە و جیهاندا.