وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ: پڕوپاگەندەکانی نوجەیفی بەکرێگیراوانەیە و نرخیان دراوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ: پڕوپاگەندەکانی نوجەیفی بەکرێگیراوانەیە و نرخیان دراوە

"ئایات ئەلموزەفەر" وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ: پڕوپاگەندەکانی نوجەیفی سەبارەت بەوەی کە گوایە دکتۆر عەبادی هێزەکانی تورکیای هێناوەتە عیڕاق پڕوپاگەندەی بەکرێگیراوانەیە و دوورە لە راستییەوە.

وئایات ئەلموزەفەر وتیشی: هەمووان دەزانن کە هێزەکانی تورکیا لەسەردەمی رێژێمی پێشووەوە هاتوونەتە خاکی عیڕاقەوە، وبوونیشیان لەعیڕاقدا بەردەوام بوو بەدەستنیشانکراویش لە بەعشیقەدا، وعیڕاق بەسەرکردایەتی دکتۆر عەبادی لە رێککەوتی ۱۲ـی دیسەمپەری ۲۰۱٥ـدا ناڕەزایەتییەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجووەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە نزیک شاری مووسڵ لە باکووری عیڕاقدا. وسەرۆک وەزیرانی پێشووی عیڕاق حەیدەر عەبادی ئەوکات وتی:"بوونی ئەم هێزانە لەسەر خاکی عیڕاقدا پێشێلکاریکردنی سەروەریی عیڕاقە لەسەر خاکی خۆیدا لەلایەن تورکیاوە". وسەرۆک ئەردۆگان ئەوکات لە وڵامدا وتی:"ئەو هێزانە لە مێژە لەوێدا بوونیان هەیە بەهۆی رێککەوتنێکی پێشووەوە".

وئایات ئەلموزەفەر ئاماژەشی بەوە کرد، عەبادی سەرکردایەتی جووڵانەوەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد، لەوانەش رووکردنی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەوکات، وتوانی بەکۆی دەنگ بڕیارێکی سەرکۆنەکردن دژ بەبوونی هێزەکانی تورکیا لەعیڕاقدا دەربکات، لەکاتێکدا بەکرێگیراوەکان بەرگریان لەبوونی ئەو هێزانە دەکرد.

 

وئەلموزەفەر جەختیشیکردەوە: عەبادی تا ئێستا باجی نیشتیمانپەروەریی و بەرگریکردنی لە یەکپارچەیی و سەروەریی عیڕاق دەداتەوە لەبەرامبەر خیانەتکاران و کەسانی پلانگێڕدا ئەوانەی کە هەمیشە عیڕاقیان فڕۆشتووە بە بێگانە.