ئیئتلافی نەسڕ: سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هەولێر دەکەین و داخوازی سەروەر بوونی دەوڵەتیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هەولێر دەکەین و داخوازی سەروەر بوونی دەوڵەتیین

"ئیئتلافی نەسڕ" سەرکۆنەی  ئەم هێرشە تیرۆریستییە مەترسیدارە دەکەین بۆ سەر شاری هەولێر، وئیئتلافەکە بە پێشلکارییەکی سەروەریی دەوڵەتی هەژمار دەکات و لێدانە لە سەقامگیریی شاران و تۆقاندنی هاوڵاتیانە، وداواکارە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و روون ئەنجام بدرێت بەمەبەستی ئاشکراکردنی تاوانباران.

و"ئیئتلافی نەسڕ" هۆشداریی دەدات لە تێکەڵکردنی کاغەزەکان و سەرخستنی ئەژیندای پەشێوی لە واقیع حاڵی عیڕاق، ولەسەرکردەکانی وڵات و دامودەزگا ئەمنییەکان داواکارە کە لێکەوتەکان رێکبخرێن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.