دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت دەکات و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت دەکات و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کوەیتی لە بەغدادا، بەڕێز سالم ئەلزمانان.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی سێکتەرەکاندا، هاوکات دۆخی عیڕاق و ناوچەکە خرایە بەرباس، وئاستەنگە دارایی و ئابوورییەکان و کاریگەرییان بەسەر کۆی وڵاتاندا.

هەروەها لە دیدارەکەدا، باس لەو دەرهاویشتانە کرا کە لە کۆنگرەی کوەیت بۆ وڵاتانی بەخشێنەر بە ئەنجام گەیشت، وپابەندبوونەکانی وڵاتان بەرامبەر عیڕاق و گەلەکەی، پاش ئەوەی توانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش ببەزێنێت کە هەڕەشە بوون بۆ سەر ناوچەکە و جیهان، وپاش ئەوەی شارەکانی رووبەڕووی تێکدان وخاپوورکردن بوویەوە، وپێویستیی نۆژەنکردنەوەی ئەو شارانە کە زۆریان ناڵاند و شەهید و برینداریان پێشکەشکرد.