وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ: نەسڕ بەشێک نییە لە پشکپشکێنە (المحاصصة)
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ: نەسڕ بەشێک نییە لە پشکپشکێنە (المحاصصة)

ئایات ئەلموزەفەر وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ جەختیکردەوە لە تەواوی رەتکردنەوەی "نەسڕ" بۆ سیستەمی پشکپشکێنەی بێزێنراو لەسەر حیسابی سیستەمێکی پیشەیی و بەتوانا و خزمەتکردنی گشتیی.

ولەم بارەیەشەوە، "نەسڕ" رەتیدەکاتەوە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی هەبێت بەو لیستانەی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، کە ئاماژە دەکەن بۆ ناوی پاڵێوراوان بۆ بوون بە باڵیۆز، وناوبراو جەختیکردەوە لەوەی ئەو کەسانەی کە ناویان هاتووە لە لیستەکاندا "نەسڕ" نەیپاڵیوون، تەنانەت هیچ ئینتمایەکیان بۆ نەسڕ نییە، و "نەسڕ" لەگەڵ پشکپشکێنەدا نییە، بەڵکو پشتگیریی لە توانا نیشتیمانییەکان دەکات بەپێی پێوەرە پیشەییەکانی دەوڵەت.