ئیئتلافی نەسڕ: بەخوێنی ئێوە یەکپارچەیی و شکۆی وڵات دەپارێزین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: بەخوێنی ئێوە یەکپارچەیی و شکۆی وڵات دەپارێزین

"ئیئتلافی نەسڕ" پرسە و سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک موجاهیدینی حەشدی شەعبی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لە ناوچەی نەفتخانە، وئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لەوەی تیرۆر ناتوانێت یەکپارچەیی و شکۆی ئەم گەلە ببەزێنێت ئەمەش بەهێزی موجاهیدینەکانی حەشدی شەعبی و هەموو کارمەندانی تری هێزە ئەمنییەکان.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەسەر وریایی و ئامادەیی تەواو و هاوئاهەنگی نیشتیمانیی لەپێناو مسۆگەرکردنی بەزاندنی تیرۆر بەیەکجاریی.