دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە بەغداد دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە بەغداد دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی رووسیای ئیتیحادی لە بەغداددا، بەڕێز "ماکسیم ماکسیمۆڤ".

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و مۆسکۆ کرا، هەروەها ئەو دۆخانەی کە لە ئێستادا رووبەڕووی عیڕاق و ناچەکە و جیهان بووەتەوە، وکاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر کۆی دەوڵەتەکان و ئابوورییەکانیان وکاریگەرییەکانی بەسەر بازاڕی جیهانییەوە، وبەرتەسکبوونەوەی جووڵەی وەبەرهێنان وگرنگی گێڕانەوەی دۆخەکە  هەنگاوبەهەنگاو بۆ دۆخی پێشووتری خۆی، وکۆمپانیا رووسییەکان بەشداربن لە وەبەرهێنان لە عیڕاق لەکۆی سێکتەرکاندا.

هەروەها تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی عیڕاق بووەتەوە، لەوانەش ئاستەنگی دارایی و ئەمنی، وپرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کە داواکارییەکی جەماوەریی و مەرجەعیەتیی و سیاسییە لەپێناو گۆڕینی ئەو واقیعەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی ئەو عیڕاقەی توانی سەربکەوێت بەسەر سەرسەختریین چەتەی بەربەریدا و توانی خاکی خۆی رزگار بکات لە جەنگێکی وجوودیدا، دەشتوانێت بە یەکڕیزیی رۆڵەکانی هەموو لەمپەرەکان تێپەڕێنێت و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببێت بە گوزارشتێکی راستەقینە لە ئیرادەی هاوڵاتیان لەژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیدا.

ودکتۆر عەبادی ئاماژەیشی بەوەدا کە ئەو لە کابینەکەی خۆیدا هەوڵیداوە عیڕاق لە سیاسەتی میحوەر و جەمسەرەکانەوە دووربخاتەوە، وسەرکەوتنیشی بەدەستهێناوە لەم رووەوە، وکرانەوەیەکی گەورەی جیهان روویدا بەسەر عیڕاقدا و بەپێچەوانەشەوە، وئەمەش ئەو رێچکەیەیە کە دەبێت بەردەوامبین لەسەری، وعیڕاق وگەلەکەی دووربخرێتەوە لە هەر جۆرە ململانێیەک لە ناوچەکەدا.